هەڤاڵ ئەبوبەكر: لایەنەکان دڵی هاوڵاتیان بدەنەوە

پارێزگاری سلێمانی داوایەك ئاراستەی لایەنەكان دەكات بۆ تێپەڕاندنی ناكۆكییەكان و دەڵێت، “ئەوەی بکات بێگانە پەرستی، دوایی هەر دێنێت؛ نوشستی”.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، دۆخی ناوچەکەو دنیا؛ لە دۆخێکی هەستیارو ناهەموارو مەترسیدارو پڕ لە ئاڵنگاریی و دەستشکاندنەوەو پاکتاوکردندایە؛ ڕوداوەکان زۆر خێرا دەڕۆن و دەگۆڕێن.

دەشڵێت، پێویستە کورد ناکۆکییە ناوخۆییەکانی تێبپەڕێنێت و، نەبێتە بەشێک لە شەڕ و ئاشوب و ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان.

“لایەنە سیاسییەکان؛ دڵی هاوڵاتیانی کوردستان بدەنەوە، نەک دڵی خۆیان بە جەرگی بێگانان بدەن. کورد لە مێژە فەرمویەتی: ئەوەی بکات بێگانە پەرستی، دوایی هەر دێنێت؛ نوشستی”، هەڤاڵ ئەبوبەكر وا دەڵێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزەری كۆمپانیاكە: كامێراكانی پۆینت تو پۆینت كە لێكرابوونەوە ئەم هەفتە دادەنرێنەوە

پارێزەری ڕێپێدراوی كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەی دانانی كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕەوی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هیچ بڕیارێك بۆ لابردنی كامێراكانی تۆماركردنی…
Total
0
Share