کەشناسیی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەینێ لەهەندێک کات و شوێن نمەبارانی پچڕ پچڕ دەبێت، هەندێکجاریش تاوەباران دەبارێت و هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەوری جیا جیا لە کاتەکانی شەودا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، پلەی گەرمی  لە تۆمارکراوی دوێنێ نزیکدەبێتەوە.

باس لەوەش دەکات، سبەی یەکشەممە، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەهەندێک کات و شوێن نمەبارانی پچڕ پچڕ دەبێت، هەندێکجاریش تاوەباران و هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، پلەی گەرمی بە( 3 – 5) پلەی سیلیزی بە بەراوورد لە تۆمارکراوی ئەمرۆ، نزمدەبێتەوە.

کەشناسیی هەرێم بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی دەخاتەڕوو کە بەمجۆرەیە:

هەولێر : 28

سلێمانی : 25

دهۆک : 26

کەرکوک : 29

هەڵەبجە : 27

زاخۆ : 26

سۆران : 24

حاجی ئۆمەران : 16

گەرمیان : 31

 

بابەتی پێشتر

سەرۆک وەزیرانی عێراق باڵیۆزی وڵاتەکەی لە واشنتۆن بە کارێک رادەسپێرێت

بابەتی دواتر

سەرکەوت ئەحمەد: هاوڵاتییەک لە بەردەم کافتریایەک لە سلێمانی گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

21 كەس لەسەر شەڕكردن ده‌ستگیركران

مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ قه‌ره‌داغ 21 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد و پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی دەڵێت، “شەڕ و ئاڵۆزییان دروستکردبوو”. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌…
Total
0
Share