راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لە ماوەی شەش كاتژمێر دزێك دەستگیردەكات و تەواوی پارەكەش بۆ خاوەنەكەی دەگەڕێنێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی لە كاتژمێر 4ی سەرلەبەیانی 20ی 10ی 2024 لەناو بازاڕی شاری سلێمانی دزێك قاسەی دوكانێك دەبڕێت و بڕی ( 57 )ملیۆن دیناری عێراقی دەدزێت و راستەوخۆ تۆمەتبار تەواوی پارەكە لەمەخزەنێكدا دەشارێتەوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بە بڕیاری دادوەر، لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونیان بۆ رووداوەكە دەستپێكرد و بەسوود وەرگرتن لە تۆڕی كامێراكانی چاودێریی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەماوەی 6 كاتژمێر تۆمەتباری رووداوەكە دەستنیشانكرا و دەستگیركرا، تەواوی پارەكەش بۆ خاوەنەكەی گەڕێندرایەوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئێستادا تۆمەتبار بە ماددەی 443 لە یاسای سزادان راگیراوە و لێكۆڵینەوە لە كەیسەكەی بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

ئامادەکاری بۆ یادی سلێمانی دەکرێت

بابەتی دواتر

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هاتەدەنگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share