کارەبا داشکاندن بۆ ئەو کەسانە دەکات کە قەرزیان لەسەرە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ئۆفەرێک دەداتە ئەو هاوبەشانەی کارەبا كە قەرزیان لەسەرە و دەڵێت، تا کۆتایی ئەمساڵ قەرزەکانیان بگەڕێننەوە داشکاندنیان بۆ دەکرێت.

وەزارەتی کارەبا ئاشکرایکردووە، “ئەو هاوبەشانەی کە قەرزداری کرێی کارەبان دەتوانن لە ماوەی دوو مانگی کۆتایی ئەمساڵدا قەرزەکانیان بە لێخۆشبوونی 15% بدەنەوە”.

کارەبای هەرێم پێیوایە “ئەمە دەرفەتێکی باشە بۆ ئەو هاوبەشانەی کە قەرزداری کرێی کارەبان و قەرزەکانیان کەڵەکە بوون، دەتوانن لە ماوەی هەردوو مانگی (11 و 12) سەردانی فەرمانگەکانی کارەبا بکەن و داشکاندنەکە بۆ دانەوەی قەرزەکانیان بەکاربهێنن”.

لە ساڵی داهاتووەوە ئەگەری هەیە دابەشکردنی کارەبا و سیستمەکەی بدرێتە دەست کەرتی تایبەت و لەوکاتەدا هاوڵاتییان کەمتر دەتوانن قەرزەکانی کارەبا لای خۆیان بهێڵنەوە.

وەزارەتی کارەبا دەیەوێت تا ڕادەستکردنی کارەبا بە کەرتی تایبەت، ئەو کەسانەی قەرزدارن، قەرزەکانیان بگەڕێننەوە، تەنها لە ئەمساڵدا چەندین داشکاندن بۆ هاوبەشانی کارەبا کراون، تا پارەی قەرزەکان بدەنەوە بە حکومەت.

بابەتی پێشتر

چیرۆکی گەنجێکی کورد کە خۆشەویستیی کچێکی سویدیی بردیە لادێیەکی ئەو وڵاتە

بابەتی دواتر

هەناری كوردستان لەناو جانتا دیپلۆماسییەکاندا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share