پاسێکی خوێندکاران تووشی رووداو بوو و برینداری لێکەوتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای دوکان – خەلەکان پاسێکی خوێندکاران تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو و بەهۆیەوە زیاتر لە شەش خوێندکار برینداربوون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای دوکان – خەلەکان، بارهەڵگرێک لە جۆری ئەکترۆس لەگەڵ مینی پاسێک کە خوێندکارانی پەیمانگەی تەکنیکی دوکانی گواستووەتەوە پێکیاندادا.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی رووداوەکەوە زیاتر لە شەش خوێندکار برینداربوون، برینی سەرجەمیان سووکە و مەترسیدارنین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مه‌كته‌بی سیاسی: ته‌نها لێدوانه‌كانى وته‌بێژ گوزارشت له‌ سیاسه‌تی دروستى یه‌كێتى ده‌كات

مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هەر پرسێکی ناوخۆیی و نیشتمانیی کە پەیوەندی بە سیاسەت و ئاڕاستەی فه‌رمى…
Total
0
Share