پێشبینیدەکرێت بوومەلەرزە لە هەرێم رووبدات

شارەزایەکی بواری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی رایدەگەیەنێت، پلێتی تەکتۆنی عەرەبی جووڵا و پێشبینیدەکات، بوومەلەرزەیەک لە چەند ناوچەیەک؛ لەناویاندا هەرێم، رووبدات.

سیروان سالح، شارەزای بواری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی بڵاویکردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، جووڵەیەکی پلێتی عەرەبی تۆمارکرا، بە روودانی بومەلەرزەیەکی تاڕادەیەک بەهێز لە باشووری یەمەن، بەگوڕی 4.9 پلە به پێوەری رێختەر و لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر.

ئاماژەی بەوەشکرد، روودانی ئەم بوومەلەرزەیە، هۆکارە بۆ جووڵانی پلێتی عەرەبی بەرەو هەریەک لە پلێتەکانی (زاگرۆس و تۆرۆس).

ئەو شارەزایە پێشبینیشدەکات، لە ماوەی نێوان ئەمڕۆ تاوەکو هەفتەیەک، ئەگەری روودانی بوومەلەرزەی پلەی نێوان (+3 تاوەکو +5) هەیە، لە بەشێکی ئەم ناوچانەی لای خوارەوە:

– زۆربەی ناوچەکانی ئێران (بە زۆری باشوور، رۆژئاوا و کەنارەکانی دەریای قەزوین و کەنداو).

– ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی عێراق و هەرێم.

– باکووری کوردستان، رۆژئاوای سووریا، دەریای مەیت، کەنداوی عەقەبە و بەشێکی دەریای سوور.

– خودی ناوچە تێکشکاوەکانی باشووری وڵاتی یەمەن و عومان و رۆژهەڵاتی ئەسیوبیا و کەنداوی عەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری سلێمانی: بەناوی پارێزگای سلێمانی و هەرێمی كوردستانەوە بۆ پشتیوانی لە پرۆسەی ئاشتی لە ئامەدین

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بۆ پشتیوانی لە پڕۆسەی ئاشتی و بەشداریكردن لە ئاهەنگی نەورۆز لە ئامادە. پارێزگاری…
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی: شەش تۆمەتبار دەستگیرکران کە هاوکاریی هەڵاتنی راگیراوەکەی چاکسازیی سلێمانییان کردووە

ئاسایشی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، “شەش تۆمەتبار دەستگیرکران کە هاوکاریی هەڵاتنی راگیراوەکەی چاکسازیی سلێمانییان کردووە”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی، لە…
Total
0
Share