گۆتێرێش: دۆخی باکووری غەززە شۆکهێنەرە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، لە ئاستی ئەو کوژراو و بریندار و خوێنڕشتنەی لە باکووری غەززە بینراوە تووشی شۆکبووە.

وتەبێژی گۆتێرێش رایگەیاند، ناوبراو بەو کۆمەڵکوژییەی لە باکووری کەرتی غەززە روویداوە تووشی شۆکبووە و جەختیکردووەتەوە بەرگەی دۆخی ئەو هاوڵاتییە مەدەنییانەی لە ناوچەکە ماونەتەوە ناگرێت.

ئەم لێدوانانە دوای ئەو ئامارانەدێن کە دەریدەخەن لە ماوەی 23 رۆژدا هەزار کەس لە ناوچەکە کوژراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێکارەکانی دروستکردنی هێڵی شەمەندەفەر لەنێوان عێراق و ئێراندا گەیشتووەتە کۆتایی

عێراق و ئێران ڕێکارەکانیان بۆ ڕاکێشانی هێڵی شەمەندەفەر لەنێوانیاندا تەواوکردووە، بە وتەی هەردوولا، بەمنزیکانە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. بەپێی…
Total
0
Share