ڕێکارەکانی دروستکردنی هێڵی شەمەندەفەر لەنێوان عێراق و ئێراندا گەیشتووەتە کۆتایی

عێراق و ئێران ڕێکارەکانیان بۆ ڕاکێشانی هێڵی شەمەندەفەر لەنێوانیاندا تەواوکردووە، بە وتەی هەردوولا، بەمنزیکانە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئیرنای ئێرانی، عێراق دەیەوێت لەڕێگەی ئێرانەوە، پرسی دروستکردنی هێڵی شەمەندەفەر پەرەپێبدات و سوود لە ئەزموونی ئێران وەربگرێت، هاوکات سووریشە لەسەر بەستنەوەی هەردوو وڵات بە هێڵی ئاسنی.

لەو بارەیەوە تاڵیب جەواد حسێنی، بەڕێوەبەری گشتیی هێڵی ئاسنین لە عێراق دوێنێ ١٦ی ئایار ڕایگەیاندووە، “ئێستا لایەنی عێراقی سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لەسەر ئەوەی ڕێگە ئاسنییەکە لە بەسرەوە بە دەروازەی شەڵەمچەدا بگاتە خاکی عێراق”.

بە وتەی بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگەی ئاسنین لە عێراق، لەچەند ڕۆژی ئایندەدا بە کرداری دەست بە پڕۆژەکە دەکرێت و ئەو ڕێگەیە دەبێتە شاڕێگەیەک بۆ بەستنەوەی هەردوو وڵات لە ڕووی بازرگانی و ئابورییەوە.

هەر دوێنێ حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لەبارەی هێڵەکەوە ڕایگەیاند، “لە ئایندەیەکی نزیکدا هەریەک ئێران لە شەڵمچەوە بە بەسرەوە دەبەسترێتەوە و لەوێشەوە بە سوریاوە و دواتر بە دەریای ناوەڕاستەوە”.

دروستکردنی هێڵی ئاسنین لە ئێرانەوە بۆ عێراق و دواتر بۆ سوریا، ڕەنگە لایەنە دژەکانی لە لایەنە دۆستەکانی زیاتربن، بەتایبەت ئەمریکا و ئیسرائیل هێڵەکە بە مەترسی دەزانن بۆ گواستنەوەی چەکی ئێران بۆ سوریا و لوبنان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیاکانی ئێران: ئیلۆن مەسک ئینتەرنێتی بێبەرامبەر بۆ خەڵکی ئێران دابیندەکات

کەناڵی (ئێران ئینتەرناشناڵ) بڵاویکردەوە، ئیلۆن مەسک، ملیاردێری جیهانی ئینتەرنێتی بێبەرامبەر بۆ خەڵکی ئێران دابیندەکات. کەناڵەکە لە هەواڵێکدا ئاماژە…
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: هێزەکانمان درۆنێکی چـ.ـەکدارەکانی نزیک لە دیمەشقیان خستەخوارەوە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایدەگەیەنێت، درۆنێکی هێزە چەکدارەکانی نزیک لە دیمەشق خراوەتەخوارەوە کە بۆمبی لەگەڵ خۆی هەڵگرتووە. ئاسایشی ناوخۆی…
Total
0
Share