وەزیری دەرەوەی ئێران، کشانەوەی وڵاتەکەی لە دانوستانە ئەتۆمییەکانی لەگەڵ ئەمریکا راگەیاند.
عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کایا کاڵاس، نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەوروپا بۆ کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئاسایش، رایگەیاند، هیچ پاساوێک بۆ درێژەدان بە دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکادا نییە.
وتیشی، “دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل، پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئێرانە. هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان و تیرۆرکردنی فەرماندە سەربازییەکان، زانایانی ئەتۆمی و کەسانی بێتاوان، بە توندی شەرمەزار دەکەین”.
بڕیاربوو سبەی یەکشەممە، خولی شەشەمی دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، لە مەسقەتی پایتەختی عەممان بەڕێوەبچێت.