داوای یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکرێت

سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە، بانگهێشتی رەسمی بۆ سەرجەم لایەنە سوننەکان ناردووە بۆ ئەوەی بەمەبەستی یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەیەک لە بەغداد ئەنجامبدەن.

خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە، دەڵێت، “بە پشتبەستن بە گفتوگۆ و پەیوەندییە بەرفراوانەکان لەگەڵ سەرکردەی هێز و لایەنە سیاسییەکانی عەرەبی سوننە، کە لە چەند رۆژی رابردوودا روویانداوە، هاوپەیمانیی سیادە، بانگهێشتی ئەو لایەنانە دەکات بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک”.

خەمیس خەنجەر، داوادەکات ئەو کۆبوونەوەیە لە دوو رۆژی داهاتوودا ئەنجامبدرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی ناوخۆی سوننە و تاوتوێکردنی پرسی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، و رێککەوتن لەسەر پشتگیریکردنی کەسایەتییەک کە نوێنەرایەتیی زۆرینەی سوننەکان بکات”.

دەشڵێت، داوا لە لایەنەکان دەکەین رێز لە هەڵبژاردنی زۆرینەی سوننەکان بگرن.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ رۆژی نێودەوڵەتیی هونەرمەندانە

بابەتی دواتر

پیاوێک بە تۆمەتی هەڵخەڵەتاندنی 150 ژن دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حەلبوسی دەنگۆیەك ڕەتدەكاتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕتیدەكاتەوە، “وەزیری بەرگری باسی لەوەكردبێت عێراق توانای وەڵامدانەوەی توركیا نییە”. محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی…
Total
0
Share