ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو خشتەی بودجە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت.
سالم ئیبراهیم ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، فشارێکی زۆر لەسەر حکومەت هەیە کە بە زوویی خشتەی بودجە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکات، چونکە کاتێکی زۆری بەسەردا تێپەڕیوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم هێزە سیاسییەکان کۆکن لەسەر ئەوەی کە پێویستە بە زووترین کات خشتەی بودجە تێپەڕێندرێت، هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ ئەوەی لایەنێک بیەوێت لەمپەڕ دروستبکات.
جەختیشیکردەوە، بەردەوامی دواکەوتنی تێپەڕاندنی خشتەی بودجە زیانی گەورە و راستەوخۆ بە جێبەجێکردنی پرۆژەکان لە تەواوی پارێزگاکان دەگەیەنێت.