تەقینەوەیەک لە بەغداد روویدا کوژراو و بریندار هەن

لە بەغداد بۆمبێک تەقییەوە و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و سێ کەسی دیکە برینداربوون.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، لە نزیک بازگەیەک لە ناوچەی سەلامیاتی رۆژئاوای بەغداد، کاتژمێر 11:30 ی خولەکی شەوی رابردوو، بۆمبێک تەقییەوە.

بەپێی زانیاریی میدیا عێراقییەکان، بۆمبەکە لەنێو ماتۆڕسکیلێکی جۆری توکتوک دانراوە و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە و برینداربوونی سێ کەسی دیکە کە لەنێویاندا سەرباز هەیە.

لەبارەی هۆکاری تەقینەوەکەوە میدیاکان دەڵێن، تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی نەزانراوە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share