شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی كۆكردنەوەی فلێكس و وێنەی كاندیدی قەوارە سیاسییەكانی ئەنجامدا.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە شەممە، تیمەكانمان لە بەشی خزمەتگوزاری لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی و روونەدانی كارەساتی نەخوازراو و پاكڕاگرتنی شۆستەو شەقامەكان، هەستان بە كۆكردنەوەی چەندین ریكلام و وێنەی كاندیدی لایەنەكان، كە بەشێكیان بەهۆی خێرایی باوە لەم چەند رۆژەدا بووبوونە رێگر و دروستبوونی ئاستەنگیی هاتوچۆ.
شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، “داوا لەسەرجەم لایەن و كاندیدەكان دەكەین هەستن بە لێكردنەوە و كۆكردنەوەی وێنەو پۆستەرەكانیان لەسەر شۆستە و شەقامەكان لە ماوەی یاساییدا”.