شارەزایەکی کەشناسی، رایگەیاند، شەۆلێکی بەفر و باران بەڕێوەیە
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، مەودای 9 بۆ 11ی مانگ شەپۆلێکی نوێی بارانبارین روودەکاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.
وتیشی، لە ناوچە جیاجیاکان باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناحیەی حاجی ئۆمەران بەفر دەبارێت، لە پێنجوێن و دەوروبەری باران و بەفر بە تێکەڵی دەبارێت.