ئەمڕۆ زیندانیکراوێکی دیکەی بادینان ئازاد دەکرێت

بڕیارە ئەمڕۆ گوهدار زێباری یەکێک لە زیندانیکراوانی بادینان لە چاکسازی گەورانی هەولێر ئازاد بکرێت و بگەڕێتەوە ناو کەسوکارەکەی.

بەپێی بڕیاری دادگای هەولێر، ئەمڕۆ وادەی ئەو سزایە تەواودەبێت کەبەسەر گوهدار زێباری زیندانیکراوی بادینان سەپێندرابوو.

بڕیارە ئەمڕۆ دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان گوهدار زێباری بگەڕێتەوە گوندی هەشتکا لە قەزای ئاکرێ بۆ ناو کەسوکارەکەی.

گوهدار زێباری پێشتر بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی لەلایەن دادگای هەولێرەوە سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرکرابوو.

بە ئازادبوونی ئەو زیندانیکراوە، تەنها شێروان شێروانی وەک یەکێک لە زیندانیکراوانی بادینان لە زیندان دەمێنێتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان: دەبێت عێراق بەزووترین کات پارەی مووچە بنێرێت

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەرێم هەموو پابەندییەکی خۆی بە تەواوی جێبەجێکردووە و دەبێت عێراق بەزووترین کات پارەی…
Total
0
Share