لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو رووداوێکی هاتوچۆی سەخت لەسەر رێگەی کۆیە – هەولێر روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستداوە و چوار کەسی دیکە برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتییەکە باسی لەوەشکردووە، رووداوەکە بە دیاریکراوی لە نزیک گوندی سماق شیرینی سەر رێگەی کۆیە – هەولێر روویداوە و لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرت لە جۆری کیا بووە.

دەشێت، “داوا لە شۆفێران دەکەین، بۆ پاراستنی خۆیان و خانەوادەکانیان پابەندی هێماکانی شەقام و رێنماییەکانی هاتوچۆ بن”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share