کاروان میراودەلی: هەشت شوانکار بێسەروشوێنن

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، لە دوێنێوە هەشت شوانکار کە خەڵکی سیدەکانن، بێسەروشوێنن.

کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێوارەی دوێنێوە، هەشت کەس کە خەڵکی سیدەکانن و پیشەیان شوانکارییە، چونەتە ناوچە شاخاوییەکانی سنوورەکە و تاوەکو ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە شەوی رابردووەوە لە هەوڵداین بۆ دۆزینەوەیان و زانینی چارەنووسیان، بەڵام تاوەکو ئێستا نەمانتوانیوە هیچ لەبارەی چارەنووسیانەوە بزانین.

باسی لەوەشکرد، جیا لەو هەشت کەسە، حەوت شاخەوانیش لەناو بەفردا گیریانخواردووە و داوای بەهاناوەچوون دەکەن، بەڵام ئەوان چارەنووسیان دیارە، لە پەیوەندیداین لەگەڵیاندا و بەردەوام لەبارەی شوێنەکەیانەوە زانیاریمان بۆ دەنێرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی قەڵادزێ: دوو نەمام بچێنە و مامەڵەکەت راییدەکرێت

لە شارەوانیی قەڵادزێ، مامەڵەی هاوبەشیی ئاو، کارەبا و ئاوەڕۆ مەرجداردەکرێت. سەرۆکایەتیی شارەوانیی قەڵادزێ بڵاویکردەوە، هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە، لەپێناو زیادکردنی…
Total
0
Share