دوایین ئاماری زیانەکانی ئاگرەکەی ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی

لە ئێوارەی رابردووەوە ئاگرێک لە یەکێک لە کۆگاکانی ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی کەوتەوە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ توانرا کۆنتڕۆڵبکرێت.

دیار ئیبراهیم بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگرەکە کۆنتڕۆڵكراوە و قۆناغی پاککردنەوەی شوێنەکە دەستیپێکردووە.

وتیشی، کۆگایەک بە تەواوی سووتاوە و دوو کۆگای تەنیشتیشی زیانیان بەرکەوتووە، ئەو کەسەی کاری ئایزۆگامی کردووە و بووەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگرەکە بە بڕیاری دادوەر راگیراوە.

لای خۆیەوە سامان نادر لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی ئاگرەکەوە 13 کەس دۆخی تەندروستییان تێکچووە و تووشی تەنگەنەفەسی بوون، کە هەشت کەسیان هەر لە شوێنەکە چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە و پێنجیان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە بەڵام دۆخی تەندروستییان جێگیرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەسێكی بە چەقۆ برینداركردبوو هەڵاتبوو.. پۆلیسی سلێمانی تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیركرد

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی بڵاویكردەوە، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ڕاپه‌ڕین تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ به‌چه‌قۆ هاوڵاتییه‌كی‌ به‌سه‌ختی‌ بریندار كردبوو، دواتر…
Total
0
Share