بەهۆی بەفربارینەوە رێگەیەکی دیکە داخرا

بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە رێگەی سەرەکیی نێوان شاری مەریوان بۆ دەروازەی سنووریی باشماخ بە رووی شۆفێراندا داخرا.

بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی بەردەوامیی بەفربارین، کەمبوونەوەی مەودای بینین و مەترسیی خلیسکان، هاتوچۆکردن لە رێگەی سەرەکیی نێوان شاری مەریوان بۆ دەروازەی سنووریی باشماخ مەترسیدارە، بۆیە لەئێستادا رێگەکە بە رووی شۆفێراندا داخراوە و لەلایەن تیمەکانەوە پاکدەکرێتەوە.

شەپۆلێکی بەفربارین چەند شارێکی هەرێمی کوردستان، ناوچە سنوورییەکان و رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە و لە چەندین شوێن، ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە دهۆك هیچ كێشەیەك لە وەرگرتندا نەبووە
وەزیری خوێندنی باڵا: ئەمساڵ ڕەنگە بتوانین بە پینە و پەڕۆ چارەسەری بكەین، بەڵام

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دڵنیایی دەداتە ئەو دەرچووانەی 99یان هێناوە لە پزیشكیی گشتی وەرنەگیراون، دەڵێت، كێشەكەیان…
Total
0
Share