کەشناسیی هەرێمی کوردستان: بارانبارین دەستیپێکردووە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، بارانبارین لە چەند ناوچەیەک دەستیپێکردووە و ناوچەی دیکەش دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، بارانبارین لە دهۆک، زاخۆ و هەندێک لە ناوچەکانی دەوروبەری دەستیپێکردووە و پێشبینیش دەکرێت کاریگەرییەکەی لە درەنگانی ئەمشەودا تاوەکو بەرەبەیانی سبەینێ چوارشەممە درێژببێتەوە بۆ سەرجەم ناوچەکانی باکوور و ناوەڕاستی هەرێمی کوردستان و ئیدارەی سۆران و راپەڕین، هەروەها ئەگەری کەمێک نمەباران هەیە لە سەنتەری شاری سلێمانی.

دەشڵێت، پێشبینیی بارانبارین بۆ پارێزگای هەڵەبجە، گەرمیان و کەرکوک ئەگەرێکی زۆر کەمە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانی هەنگاوێكی دیكە دەنێت تایبەت بە دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكان داوای زانیاریی تایبەت بە زەوی و فەرمانبەرانی ناسوودمەندبوو لە وەرگرتنی زەوی دەكات. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی…
Total
0
Share