کەشناسیی عێراق: کۆتایی هەفتە باران دەبارێت و کەمێک خۆڵیش لە هەوادا بوونی دەبێت

دەستەی کەشناسیی عێراق وردەکارییەکانی بارودۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ چەند رۆژی داهاتوو بڵاوکردەوە، پێشبینی بارانبارین و بوونی خۆڵ دەکرێت لە هەوادا.

لە راگەیەندراوێکی دەستەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، سبەی سێشەممە، کەشوهەوا بەشێوەیەکی گشتی سەقامگیر دەبێت و لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان نیمچە هەور دەبێت پلەکانی گەرمی بە جێگیری دەمێنێتەوە.

لەبارەی رۆژی چوارشەممەوە دەڵێت، کەشوهەوای ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک هەور، بەڵام لە ناوچەکانی باکوور یاخود هەرێمی کوردستان، نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەرەکانی بارانبارین لە شوێنی جیاجیا، بەڵام پلەی گەرمی بە جێگیری دەمێنێتەوە.

بۆ رۆژی پێنجشەممە باس لەوەکراوە، بە گشتی لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان نیمچەهەور دەبێت و ئەگەری نمەباران دەبێت.

رۆژی هەینیش، کەشوهەوای ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور، یاخود هەرێمی کوردستان نیمچەهەور دەبێت، لەناوچەکانی باشوور ساماڵ دەبێت و لە هەموو ناوچەکانی عێراق ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: یەكێك لە گرنگترین دەستكەوتەكانی دیداری یەكێتی پێدانی ڕۆڵە‌ بە‌ كادیرە‌كانی حزب

قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مامجەلال ڕایدەگەیەنێت، “یەكێك لە گرنگترین دەستكەوتەكانی دیداری یەكێتی پێدانی ڕۆڵە‌ بە‌ كادیرە‌كانی…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە کارتی بایۆمەترییان وەرنەگرتووەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئۆفیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری ھەموو ئەو دەنگدەرانە دەکەنەوە کە لە ماوەی نێوان (2022⁄3⁄22)…
Total
0
Share