زانکۆى سەلاحەدین-هەولێر روونکردنەوە لەبارەى کۆچى دوایی خوێندکارێکى دەدات

زانکۆى سەڵاحەدین روونکردنەوە سەبارەت بە گیانلەدەستدانى ئەو خوێندکارە دەدات کە وا بڵاوکرایەوە دوای راوێژکردن بە ژیریی دەستکرد و بەکارهێنانی جۆرە دەرمانێک کۆچی دواییکردووە.

دوێنێ خوێندکار (زەکەریا سەلمان) خوێندکارى قۆناغی دووی بەشی رووپێوان لە کۆلێجی ئەندازیاریی زانکۆی سەلاحەدین کۆچى دواییکرد و، دواتر وا بڵاوکرایەوە کە پاش راوێژکردنى لەگەڵ ژیریی دەستکرد، پێشنیارى دەرمانێکى بۆ کردووە، بە ماوەیەک پاش خواردنى دەرمانەکە گیانیلەدەستداوە.

راگەیاندنى زانکۆى سەلاحەدین-هەولێر ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای بەدواداچوون و قسەکردن لەگەڵ (سەلمان خدر) باوکى خوالێخۆشبوو، رەتیکردوە کوڕەکەیان بە هۆکاری راوێژکردن بە ژیریی دەستکرد و خواردنی دەرمانی هەڵە کۆچی دوایی کردبێت.

باوکى ئەو خوێندکارە روونیشیکردەوە، کوڕەکەی جاروبار فشارى خوێنى دادەبەزی و ئەوانیش بۆ نۆرینگەیان دەبرد و چاکدەبووەوە، بەڵام ئەمجارە دابەزینى فشارەکەى بووە هۆکارى کۆچى دواییکردنى، وەک ئەوەى لە راگەیەندراوى زانکۆکەدا هاتووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری زیندانییانی بادینان: کابینەکەی مەسرور بارزانی دژە مەدەنی و دیموکراسییە

نوێنەری زیندانییانی بادینان رایدەگەیەنێت، ئەگەر نەوەستێندرێت حكومەت پلانی مەترسیداری هەیە و دەشڵێت، کابینەکەی مەسرور بارزانی دەریخستووە کە چەندە…
Total
0
Share