جیاكردنەوەی دەستیی دەنگەكانی دەنگدانی تایبەت بەردەوامە

ئەمڕۆ بۆ رۆژی دووەم پڕۆسەی جیاكردنەوەی دەستیی دەنگەكانی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بەردەوامە و دوای تەواوكردنی پڕۆسەی جیاكردنەوە و ژماردنی دەنگەكان دەخرێنە سەر فۆرمێكی تایبەت و رەوانەی بەغداد دەكرێن.

پڕۆسەی جیاكردنەوەی دەستیی دەنگەكانی دەنگدانی تایبەت لە كاتژمێر 8ی بەیانیی ئەمڕۆوە لە پارێزگاكانی سلێمانی، هەولێر، دهۆك و كەركوك دەستیپێكراوە و بڕیارە تا كاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوامبێت كە نوێنەری سەرجەم لایەنە سیاسییەكان ئامادەی پڕۆسەی جیاكردنەوە و ژماردنی دەنگەكانن.

هەر بە پێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەنگدانی تایبەتیشدا زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی گەشتوگوزار: لە رۆژانی جەژندا زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمیان کردووە

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رایدەگەیەنێت، “لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمیان کردووە”. ئیبراهیم عەبدولمەجید،…
Total
0
Share