لەبارەی ئاسایشی خۆراک لە عێراق دڵنیایی دەدرێت

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، لە هەموو پارێزگاکان کۆگای خۆراکمان هەیە و هیچ کێشەیەکی بەشەخۆراک لە عێراق بوونی نییە و ئارد و سەبەتە خۆراکەکان لە کۆگاکاندان و هیچ قەیرانێکی خۆراک بوونی نییە.

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، پڕۆگرامی دابەشکردنی خۆراک لە هەموو عێراق وەک یەکە و ساڵانە 10 بەشەخۆراک بە هاوڵاتییان دەدرێت.

باسی لەوەشکرد، دابەشکردنی 10 بەشەخۆراکی ساڵانە بەشێکە لە بودجە و ئەوانەی چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە، بەشەخۆراکی زیاتر وەردەگرن لە هاوڵاتییانی دیکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەماهەنگی باش هەیە لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان و هەموو کۆگاکان لە عێراق وەک یەک بەشەخۆراکیان بۆ دەنێردرێت.

لەبارەی زیادبوونی چەند ماددەیەکی خۆراکی بۆ بەشەخۆراک رایگەیاند، ئەوانەی ناویان لە چاودێری کۆمەڵایەتی تۆمارکراوە، 10 ماددەی خۆراکی لەگەڵ ئارد وەردەگرن و ئەوان ساڵانە 12 بەشەخۆراکیان پێدەدرێت.

ئەوانەی دیکە کە هاوڵاتییانی ئاساین و سەر بە چاودێری کۆمەڵایەتی نین، شەش ماددەی خۆراکی لەگەڵ ئارد وەردەگرن بە قسەی وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق.

بابەتی پێشتر

بەکارهێنانی چاویلکەی پزیشکی بەشێوەی بەردەوام زیانی بۆ چاو دەبێت؟

بابەتی دواتر

کەشناسیی عێراق: کۆتایی هەفتە باران دەبارێت و کەمێک خۆڵیش لە هەوادا بوونی دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share