بڕیارێكی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەركرا

بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانیی خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە ئاگاداردەكاتەوە كە پێش 4ی ئەم مانگە داخڵكراون و لە لیژنەكانی پشكنین دەرنەچوون یاخود تۆمار نەكراون سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ بكەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانیی تێیدا هاتووە، “ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوڵاتییانە دەكەین كە ئۆتۆمبێلەكانیان بەر لە 4ی تەمموزی ئەمساڵ لە گومرگەكانەوە داخڵكراون كەموكورتی-یان هەیە دەتوانن ڕۆژانی شەممە كاتژمێر 08:30ی خولەكی بەیانیيان سەردانی هەر یەك لە بەشی ڕۆژئاوا بینای بەڕێوەبەرایەتیمان “گۆڕەپانی تابلۆكان” و بەشی ڕۆژهەڵات تاقیگەی عەسامی نوێ لە تانجەرۆ بكەن بەمەبەستی پشكنینەوەیان و تۆماركردنیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا ئاشکرادەکات

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی زەوی تەواوکراون و چاوەڕوانی ئەنجومەنی وەزیرانن بۆ گەڕاندنەوەی ناوی ئەو فەرمانبەرانەی…
Total
0
Share