شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی بۆلابردنی زیادەڕۆییەكانی ناوبازاڕ دەستپێكرد

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕۆیی -هۆبەی ناوبازاڕ هەڵمەتێكیان بۆ رێكخستنەوە و لابردنی زیادەڕۆییەكان دەستپێكرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕۆیی -هۆبەی ناوبازار هەڵمەتێكیان ئەنجامدا بە مەبەستی رێكخستنەوەی ناوبازار و لابردنی زیادەڕۆیی و لابردنی زیادەڕۆییان بۆ سەر موڵكی گشتی.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای ئاگاداركردنەوەیان لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی شارەوانی و پاراستنی پاكوخاوێنی ژینگەیی لە بەردەم كارەكانیان، هەڵمەتەكە شەقامی مزگەوتی گەورە و مەزادخانەی سەرەوە و مەزادخانی خوارەوەی گرتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن: بۆ وەرگرتنی كۆدی كاندیدبوون سەردانی ئۆفیسەكانمان بكەن

کۆمسیۆن رایدەگەیەنێت، “بۆ وەرگرتنی کۆدی کاندیدبوون پێویستە حزب و کاندیدە سەربەخۆکان سەردانی ئۆفیسەکانمان بکەن”. كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی…
Total
0
Share