چاودێریی بازرگانیی سلێمانی: گرانبوونی ئارد نان و سەموون گران ناکات

بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی لەبارەی گرانبوونی ئاردەوە دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان کە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر گرانبوونی نرخی نان و سەموون نابێت.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێریی بارزگانیی سلێمانی ڕایگەیاند، نرخی ئارد ئێستا گرانبووە، لەکاتێکدا پیس ماوەیەک نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیبوو.

ئاماژەی بەوەکرد، لە ماوەی پیشوودا نرخی فەردەیەک ئارد لە 50 هەزارەوە دابەزی بۆ 44 و 43 هەزار دینار، بەڵام ئێستا نرخی هەر فەردەیەک دوو بۆ سێ هەزار دیناری دیکەی چووەتەوە سەر.

بەپێی ئەو بەرپرسەی سلێمانی هۆکاری گرانبوونی نرخی ئارد بۆ دەستپێکردنەوەی گومرگی ئەو ماددەیە دەگەڕێتەوە، کە پێشتر ئارد یەکێک بوو لەو 23 ماددە خۆراکییەی کە گومرگیان لەسەر هەڵگیرابوو لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵەوە.

سەبارەت بە ئەگەری دروستبوونی قەیران و گرانبوونی نرخی سەموون و نان دڵنیاییدا کە هیچ قەیرانێک دروستنابێت و نرخی نان و سەموونیش لە نانەواخانە و سەموونخانەکاندا وەکخۆیان دەمێننەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق: سیستمی ئەسیکۆدا نابێتە هۆی گرانبوونی نرخی شتومەک

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایدەگەیەنێت، پەیڕەوکردنی سیستمی ئەسیکۆدا نابێتە هۆی گرانبوونی نرخی کاڵا و شتومەک، بەڵکو بۆ نەهێشتنی…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێک: هەرێم سەرجەم داهاتەکان ڕادەست نەکات تەنها یەک دیناریشی لە بودجەی 2021 پێنادرێت

مەنسور بەعیجی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی کانونی یەکەم ڕایگەیاند ئەگەر هەرێم پابەند نەبێت بە ڕادەستکردنی…
Total
0
Share