دەوامی دوو شەفتی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی عێراق گەڕایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆ یەکشەمەوە لە تەواوی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لە بەغداد و پارێزگاکان بە دەوامی دوو شەفتی دەبێت.

گەڕانەوەی دەوامی دووشەفتەی بەو واتایەی، بەیانیان و ئێواران دەرگای بەڕێوەبەرایەتییەکان کراوەدەبێت بۆ راییکردنی کاروباری هاوڵاتییان.

هاتوچۆی عێراق دەڵێت، بەمەبەستی کەمکردنەوەی فشارەی لەسەر هاوڵاتییان و بەمەبەستی هاوکارییکردنی ئەو کەسانەیە کە ناتوانن بەیانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکان بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌ركرده‌یه‌كى باڵاى داعش له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا

وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتى هێزه‌چه‌كداره‌كانى عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعشیان له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ ڕێكخه‌ری نێوان ویلایه‌ته‌كانی باشوری…
Total
0
Share