نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 79 دۆلارە

زیاتر لە هەفتەیەکە نرخی نەوتی خاوی برێنت و نەوتی ئەمریکیش روویان لە بەرزبوونەوەکردووە، بە جۆرێک رۆژی دووشەممە گەیشتە سەروو 80 دۆلاری ئەمریکی، بەڵام ئەمڕۆ سێشەممە دابەزی بۆ 79 دۆلار و 92 سەنت.

گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بابەتی گەرمی میدیا جیهانییەکانن، جگە لەوەش دەنگۆی داخستنی گەرووی هورمز چەند جارێک لەلایەن ئابوریناسانەوە باسکراوە، ئەم بابەتانە هۆکاری ناجێگیری نرخی نەوتن.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی %1.58 دابەزی و بووە 75 دۆلار و 92 سەنت، لەلایەکی دیکەشەوە بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 1.52% دابەزی و نرخەکەی بووە 79 دۆلار و 70 سەنت.

بابەتی پێشتر

بەرپرسێكی نەوەی نوێ دەست لەكاردەكێشێتەوە

بابەتی دواتر

وەزیری دەرەوەی ئێـ.ـران: هەر هێرشێک بکرێتە سەرمان بە توندی وەڵام دەدەینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

لە دوای بەڵێنەکانی سعودیە بۆ کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنان ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی. ئەمڕۆ…
Total
0
Share