وزەی نێودەوڵەتی: لە مانگی ڕابردوودا خستنەڕووی نەوت بە بڕی 1.5 ملیۆن بەرمیل زیادیکردووە

ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتیی ئاشکرایکرد کە ئاستی خستنەڕووی نەوت لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا، بە بڕی 1.5 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادیکردووە، هۆشداریشیدا لەوەی هەڵمەتەکانی کوتان دژی کۆرۆنا ناتوانێت ئەو شکستە زۆرەی خواست لەسەر نەوت بە خێرایی ڕاستبکاتەوە.

لە ڕاپۆرتی مانگانەیدا ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی بڵاویکردەوە، “خستنەڕووی نەوت لە مانگی تشرینی دووەمدا بە بڕی 1.5 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە زیادیکردووە، بەمەش کۆی خستنەڕوو لە مانگی ڕابردوودا گەیشتووەتە 92.7 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، یەکێکیش لە هۆکارەکانی زیادبوونی خستنەڕووی نەوت، بوژانەوەی کێڵگە نەوتییەکانی ئەمریکا و بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی لیبیایە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە پێشبینی دەکرێت ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی کانونی یەکەمدا جارێکی دیکە بەرزببێتەوە دوای زیادکرکردنی بەرهەمی ئۆپیک+ بە بڕی 0.5 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە، هەروەها لە مانگی کانونی دووەمدا وڵاتانی دەرەوەی ئۆپیک بەرهەمهێنانی نەوت بەبڕی 400 هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە زیاد دەکەن.

ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی هۆشداریشییداوە لەوەی هەڵمەتەکانی کوتانی دژی کۆرۆنا ناتوانێت ئەو شکستە گەورەیەی لە خواست لەسەر نەوت جیهان بەخۆیەوە بینی جارێکی دیکە بەشێوەیەکی خێرا ڕاستبکاتەوە.

باسیلەوەشکردووە، دەستپێکردنی هەڵمەتی کوتانی دژە کۆرۆنا دەتوانێت بەشێوەیەکی کەم نرخی نەوت بەرزبکاتەوە بەڵام پێویستی بە چەند مانگێک هەیە تاوەکو بەشێوەیەکی بەردەوام  خوست لەسەر نەوت و نرخەکەی جێگیری بە خۆیەوە ببینێت و بەرزببێتەوە.

بابەتی پێشتر

هۆشداری لە جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەدرێت

بابەتی دواتر

لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا سێ کەس لە هەرێم بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوت لە 95 دۆلار نزیکدەبێتەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ دووشەممە بەرزبووەوە، دوو پاڵنەر هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتن، ئەوانیش درێژکردنەوەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان…
Total
0
Share