تەلئەبیب بووبە باشترین شاری جیهان، پاریس و هۆنگ کۆنگ و سەنگاپووری تێپەڕاند

تەلئەبیب هەریەکە لە پاریس، سەنگاپوور و هۆنگ کۆنگی تێپەڕاند و پلەی یەکەمی وەک باشترین شاری جیهان لەڕووی ئابوورییەوە لەساڵی 2021 پێدرا، هەروەها دیمەشق دوایین پلەی ڕیزبەندییەکەی گرتووە.

بەپێی بەدواداچوونێکی ڕۆژنامەی The ECONOMIST، ئەلئەبیب کە لەساڵی ڕابردوودا لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندیی باشترین شارەکانی جیهاندابوو، ئەمساڵ تەلئەبیب پلەی یەکەمی شارەکانی جیهانی گرتووە، ئەوەش یەکەم جاریەتی لە مێژووی شارەکەدا.

بەپێی ڕۆژنامەکە، چوونە پێشەوەی تەلئەبیب بۆ بەهێزیی دراوی ئیسرائیلی بەرامبەر دۆلار دەگەڕێتەوە، کە وەک بنەمایەکی سەرەکیی ڕیزبەندییکردنەکە پشتی پێدەبەسترێت.

ڕۆژنامەکە دەڵێت، دوای ئەوەی لە ساڵی 2020 پاریس هاوشانی زیورخ و هۆنگ کۆنگ لە پلەی یەکەمدا بوو بەڵام بۆ ساڵی 2021 پایتەختی فەرەنسا پاشەکشەی کردووە و لەگەڵ سەنگاپوور لە پلەی دووەمدان.

بەپێی ئەو هەڵسەنگاندنەی کراوە ئەو زیادەیەی لە نرخی دراویی فەرمیی ئیسرائیلدا تۆمارکراوە لەمساڵدا لە خێراترە لە زیادکردنی لە پێنج ساڵی ڕابردوو، کە ڕێژەکەی دەکاتە 3.5%.

بەڵام دیمەشق لە ڕیزبەندیی ئەمساڵیشدا لە نزمترین پلەدا ماوەتەوە وەک ساڵی 2020، ئەمەش بەهۆی داڕمانی بەهای لیرەی سوری بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی.

هەروەها ڕێژەی هەڵاوسانی ئابوری لە دیمەشق لە ئاستێکی بەرزدایە هاوشانی تاران و کاراکاس.

تارانی پایتەختی ئێران گەورەترین بازدانی تۆمارکردووە لەناو سەرجەم وڵاتاندا و لە پلەی 79ـەمینی ڕیزبەندییەکەوە لە ساڵی 2020، ئەمساڵ چووەتە پلەی 29.

بابەتی پێشتر

‏200 عو‌مره‌كارى كورد له‌ مه‌ككه‌ن.. تووشبووی گۆڕاوى ئۆمیكرۆن له‌ سعودیه‌ تۆماركرا

بابەتی دواتر

هاوكاتە لەگەڵ هەڵمەتی دەركردنی پەكەكە لە لیستەكە.. ئەمریکا ڕێکخراوی فارکی لە ‏لیستی تیرۆر دەرهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share