ڕووانگەی سووری: دەبێت گرتەڤیدیۆی کامێراکانی ناو زیندانی کۆبانێ بڵاوبکرێتەوە

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ داوای بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدیۆی کامێراکانی ناو زیندانی کۆبانی دەکات.

ڕووانگەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دەبێت دەستبەجێ گرتەڤیدیۆی کامێراکانی چاودێریی ناو زیندانی کۆبانێ و دەوروبەری بڵاوبکرێتەوە، لە سەرەتای گرژییەکانەوە تاوەکو کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە، هەروەها پێویستە ئەو ڤیدیۆیانە ڕادەستی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ بکرێت.

هۆشدارییش دەدات لە سڕینەوە، شاردنەوە، یان دەستکاریکردنی تۆمارەکان و داوای پاراستنیان دەکات، وەک بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگر بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکانی ئەوەی ڕوویداوە، بەمەبەستی لێپرسینەوە لە هەموو ئەو کەسانەی کە کەمتەرخەم بوون بەرامبەر ئەو ڕووداوانە.

درەنگانی شەوی ڕابردوو، دژی شەهیدکردنی سیپان حوزنی، خۆپیشاندان لە کۆبانێ دەستیپێکرد.

دواتر هێزەکانی ئاسایشی گشتیی سەر بە دیمەشق، سەرەڕای ڕێگریی ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە کۆبانێ، چوونە ناو شارەکەوە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و لە ئەنجامدا چەند خۆپیشاندەرێک دەستگیرکران و بردران بۆ گرتووخانەی کۆبانێ.

لەناو گرتووخانەکە، 26 لەو خۆپیشاندەرانە ئاگریان بەردایە بەتانییەکانی خۆیان، لەو ژمارەیە نۆیان گیانیان لەدەستدا، 17ـی دیکە برینداربوون کە چواریان باری تەندروستییان ناجێگیرە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share