ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی کارەباوە

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، چاكسازیی لە تۆڕەكانی هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی نێوان هەولێر و دهۆک بە سەركەوتوویی جێبەجێكرا.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاش جێبەجێكردنی كاری چاكسازیی لەسەر تۆڕەكانی پاڵەپەستۆی بەرزی نێوان هەولێر و دهۆک، كە لە كاتژمێر 4ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تاوەكو 10ـی بەیانی بە سەركەوتوویی پڕۆسەکە بەڕێوەچوو.

ڕاشیگەیاند، دوای ئەوەی تیمە تەكنیكییەكانی وەزارەت توانییان تەواوی كاری چاكسازییەكە بۆ تۆڕەكان ئەنجامبدەن و توانای جێگیری تۆڕەكە و گواستنەوەی كارەبا بەرزبكەنەوە، بێ ئەوەی لە کاتی بەڕێوەچوونی کارەکە، كاریگەریی لەسەر بڕینی كارەبای هاوبەشانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا و ئۆمیكرۆن بەهێز و خێرا ‏دەستیپێكردووە

وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سەرەتای شەپۆلی چوارەم، بەهێز و خێرا لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زنجیرەی…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی چەمچەماڵ: لیژنەیەک بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە زیان بەرکەوتووەکان پێکهێندرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، لیژنەیەک بۆ تۆمارکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە پێکهێندرا کە لە لافاوەکەدا زەرەرمەند بوون. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ…
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی: تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە تۆمارکردن لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کراوەیە

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە تۆمارکردن لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کراوەیە. ئاراس محەممەد، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share