بیتكۆین بۆ نزمترین ئاست دابەزی

نرخی بیتكۆین نزمترین ئاستی سێ هەفتەی رابردووی تۆماركرد و نزیكەی 2% دابەزی.

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی یەك بیتكۆین 16 هەزار و 392 دۆلارە و رێژەی 1.9%ـی نرخەكەی لەدەستداوە، ئەوەش نزمترین نرخە لە كۆتایی مانگی رابردووەوە تا ئێستا.

هاوكاتی بیتكۆین، نرخی ئیسەر دابەزی بۆ نزمترین ئاست لە كۆتایی مانگی تشرینی دووەمی رابردووەوە تا ئێستا و رێژەی 2.1%ـی نرخەكەی لەدەستدا.

مانگی رابردوو بیتكۆین نزمترین ئاستی لە ساڵی 2020ـەوە تا مانگی 11ـی ئەمساڵ تۆماركرد و هەر دانەیەك بیتكۆین بۆ خوار 16 هەزار و 600 دۆلار دابەزی، لە كاتێكدا سەرەتای ئەمساڵ یەك بیتكۆین بە 50 هەزار و 854 دۆلار بوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خانەنشینانی گەرمیان لەبارەی وەرگرتنی فۆڕمی پێدانی زەوییەوە ئاگاداردەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی گەرمیان، رایدەگەیەنێت، سبەینێ فۆڕمی پێدانی زەوی خانەنشینان دابەشدەکرێت، چەند رێنماییەکیش بڵاودەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share