برای چالاکوانێکی دەستگیرکراو لە هەولێر بێڕێزی پێدەکرێت و لێیدەدرێت.
برایەکی شێروان شێروانی رایگەیاند، “دوێنی پێنجشەممە لەکاتی رۆیشتنمان بۆ سەردانی شێروان شێروانی برام، لە زیندانی گەورانی هەولێر و سەردانی کۆمەڵێک دۆست و برادەر، ئەمڕۆ هەینی کاتێک گەڕامەوە بەرەو ئاکرێ، هێزێکی راهێنراوی جل رەش و مەدەنی بە دوو ئۆتۆمبێلەوە رێگایان لێگرتم”.
دەشڵێت، “ئەو هێزە لە ئۆتۆمبێلەکەم دایانگرتم، ئیهانەیەکی زۆر نامەردانەیان کردم کە مەبەست لێی ترساندن و سوکایەتی بوو، وەکو ئەوەی بە دەیان و سەدان خەڵکی دڵسۆز و کوردپەروەر کراوە، لێرەوە رایدەگەیەنم بەم کارانەتان هێندەی دیکە، نابووتی ناو خەڵک و لای خودا دەبن”.