دەروازەی ئیبراهیم خەلیل لەبارەی گەشتکردن بۆ تورکیا ڕوونکردنەوەیەکی بلاوکردەوە

دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل ڕایگەیاند بەهۆی زۆری گەشتیاران لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و سنورداری تواناکانی دەروازەکەش پێشتر نۆرە (سەرە) بۆ گەشتیاران دروستببوو، ئێستا هاتوچۆ ئاسایی بووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کەمال کامی وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل بڵاویکردەوە، کە هاتوچۆی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا ئاسایی و بەردەوامە، لەگەڵئەوەشدا پێشتر بەهۆی زۆری گەشتیارانی هەردوولا ئێستا نۆرە بۆ گەشتیاران دروستببوو.

وتەبێژی دەروازەکە ڕایگەیاندووە، “لەبەر ھاتنی جەژنی قوربان و پشووی فەرمی لە ھەرێمی کوردستان، ژمارەیەکی زۆری خەڵک بە مەبەستی گەشتیاری ڕوو لە وڵاتی تورکیا دەکەن، ئەمەش بووەتەهۆی دروستبوونی قەرەباڵغییەکی زۆر و تواناکانی ئێمە و لایەنی تورکیاش بۆ دەربازکردن و وەرگرتنی گەشتیاران سنوردارە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای هەماهەنگی لەنێوان بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراھیم خەلیل و لایەنی تورکیا، تیمەکانی کارکردن فراوانترکران و پرۆسەکە خێراتر بووە، لەبەر ئەو هۆکارانەش بووە لە سنوری نێوان هەرێم و وڵاتی تورکیادا نۆرە بۆ گەشتیاران دروست ببوو.

بابەتی پێشتر

لیژنەی یاسایی: دۆخی سیاسیی عێراق سەقامگیرنییە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان

بابەتی دواتر

کازمی دەستگیرکردنی بکوژانی هیشام هاشمی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share