شارەزایەکی کەشناسی: مەترسیی دروستبوونی لافاوێکی بەهێز هەیە

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، لە رۆژی 27ـی مانگەوە شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و مەترسیی دروستبوونی لافاو هەیە.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، ئەو شەپۆلەی بڕیارە لە رۆژانی (27 و 28/ 12/ 2025) روو لە هەرێمی کوردستان بکات، لە شەپۆلێکی مامناوەندەوە گۆڕاوە بۆ شەپۆلێکی بەهێز و مەترسیدار.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی دابەزینی پەستانی هەوا و دروستبوونی هەوری سوپەرسێڵ، پێشبینیدەکرێت لە هەندێک ناوچە، بڕی بارانبارین بگاتە 200 ملیم، ئەمەش مەترسییەکی جدیی دروستبوونی لافاو و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، دروستدەکات.

دەشڵێت، لە رۆژی سێشەممەدا، بەفربارین دەگاتە سەنتەری شارەکانی سلێمانی و دهۆک و ئەو ناوچانەی بەرزییان لە 700 مەتر زیاترە، پێشبینیدەکرێت لە سەنتەری شارەکان 2 بۆ 7 سانتیمەتر و لە ناوچە شاخاوییەکان 10 بۆ 40 سانتیمەتر، بەفر ببارێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەبدولواحید محەمەد: مووچەی مامۆستایانی عێراق زیادبكرێت هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، مووچەی مامۆستایانی عێراق زیادبكرێت ئەو زیادكردنە مامۆستایانی هەرێمیش دەگرێتەوە. عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی…
زیاتر ببینە

لە هەولێر چوار کەس بە تۆمەتی هەڵکوتانەسەر ماڵان و سووتاندنی ئۆتۆمبێل دەستگیرکران

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی چوار کەسی بەتۆمەتی هەڵکوتانە سەر ماڵان و سووتاندنی ئۆتۆمبێل راگەیاند. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share