شەقامێكی سەرەكی قیرتاودەكرێتەوە و شۆفێران ئاگاداردەكرێنەوە

شەقامێكی سەرەكی لە سلێمانی نۆژەندەكرێتەوە و شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان و شۆفێران دەكاتەوە كە بەهۆی پاككردنەوە و ئامادەكردنی بەشێك لە شەقامی گشتیی شاڕێی پێشمەرگە لەسەر پردی قلیاسانەوە تاوەكو یەكتربڕی باخی بەختیاریی، بەمەبەستی كاری قیرتاوكردنی لە ئەمڕۆدا کە پشووی رەسمییە و ئەو شەقامەش لۆدێكی زۆری لەسەرە لە كاتژمێر 10ی شەوی رابردووەوە بەربەست كراوە.

لە راگەیەندراوەكەی شارەوانیی سلێمانیدا هاتووە، داوا لە هاوڵاتییان دەكەین كە شەقامەكانی “شەكرەكە بۆ قلیاسان و باخی بەختیاری یاخود ژێررەوە نوێیەكەی باخی بەختیاری وەك شەقامی جێگرەوە بەكاربهێنن و داواكارین لە هاوڵاتییانی خۆشەویست كە هاوكارمابن بۆ زیاتر جوانكردن و خزمەتكردنی شارەكەمان.

بابەتی پێشتر

شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستان

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ مووچەی مانگی هەشتی ئەم شوێنانە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share