چۆن قەرەبووی وانە لەدەستچووەكانی سنووری چەمچەماڵ دەكرێتەوە؟

لافاوەکەی رۆژی 9ی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوو، لە سنووری چەمچەماڵ، جیا لە زیانی گیانی و ماددی، بووە هۆی وەستانی خوێندن لەو ناوچەیە و زیانی بە چەندین خوێندنگەی ناوچەکە گەیاند.

قاسم عەلی، بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو بەشە وانانەی کە لەدەستچوون، دامانناوە بۆ پۆلەکانی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی، رۆژانی شەممە دەوام بکرێت و وانە بخوێندرێت.

وتیشی، تاوەکو ئێستا، لە سێ خوێندنگەی ناوچەکە، بەهۆی زیانەکانی لافاوەکەوە، خوێندن دەستی پێنەکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: لە ماوەی هەفتەیەکدا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ماوەی هەفتەیەکدا، رێکارەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تەواودەکرێن و هەناردەی…
Total
0
Share