ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆببێتەوە و چەند پرسێک تاوتوێبکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی شوباتی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات.

لەبارەی تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەڵێت، لە بڕگەی یەکەمی كۆبوونەوەكەدا لە پێنج خاڵدا بارودۆخی دارایی و مووچە تاوتوێدەكرێت كە بریتین لە:

1- رێکخستنەوەی باری دارایی و داهات و خەرجییەکان و میلاک و بواری وەزیفیی گشتیی.

2- پەسەندکردن و پابەندبوون بە میلاکی سەرجەم مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (بە ژمارە و پلە و خەرجی) بۆ ساڵی دارایی 2025.

3- پەسەندکردنی رێکاری گواستنەوەی خانەنشینانی پێشمەرگە و سەربازی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و شایستەکانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی وەزارەتی دارایی.

4- پابەندبوون بە سنووری دیاریکراوی خەرجییەکانی بەکاربردن و وەبەرهێنان.

5- بەئەلیکترۆنیکردنی لیستەکانی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە.

باس لەوەشدەکات، لە بڕگەی دووەمدا ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی دەكات لە پەسەندکردنی یاسای هەمواری ماددەی 12 لە یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، لە بڕگەی سێیەمدا رێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆ و بەشی وەزارەتەکان لە داهات و ناردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵ گفتوگۆدەكرێت.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە.. کارمەندێکی مین هەڵگرەوە لە شارباژێر مینێکی پێدا تەقییەوە

بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین کارمەندێکی بەڕێوبەرایەتییەکەیان مینێکی پێدا تەقییەوەتەوە لەکاتی کارکردندا. بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دروستكردنی هێزێكی نیشتمانی، فاكتەری بەهێزی پاراستنی ناوچەكەمان و دوورخستنەوەی مەترسییەكانە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، دروستكردنی هێزێكی نیشتمانی، فاكتەری بەهێزی پاراستنی ناوچەكەمان و دوورخستنەوەی مەترسییەكانە،…
Total
0
Share