بە پێچەوانەی هێلكە و گۆشتی سوورەوە نرخی مریشك دابەزی

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەپێچەوانەی گۆشتی سوور نرخی مریشك لە بازاڕەكاندا دابەزیوە و یەك كیلۆ مریشك بە كەمتر لە دوو هەزار و 500 دینار دەفرۆشرێت و لەكاتێكدا مانگی رابردوو یەك كیلۆ مریشك گەیشتە 4250 دینار.

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كێڵگە پەلەوەرییەكان بەرهەمیان زۆربووە زیاتر لە لە 700 كێڵگەی پەلەوەری بەرهەمیان هەبووە و ئەوەش وایكردووە نرخەكەی دابەزێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئێستا یەك كیلۆ مریشك بە 2350 دینارە لە كاتێكدا مانگی رابردوو نرخی یەك كیلۆ گەیشتە 4250 دینار، بەڵام دوای تەواوبوونی بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكان نرخەكەیان بەرزبوونەوە بەخۆوە دەبینێت

بابەتی پێشتر

ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلێك پێكیاندادا و كەسێك گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

لەسەر فول لایت بە چەقۆ هێرشدەكرێتە سەر گەنجێك

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share