سامان نادر: لە دوو رۆژی جەژندا لە سلێمانی 36 کەس برینداربوون

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، رایگەیاند، “لە دوو رۆژی جەژندا لە سلێمانی 36 کەس برینداربوون”.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا 23 کەس بە رووداوی جۆراوجۆر برینداربوون و دووەم رۆژیش 13 کەس برینداربوون”.

وتیشی، “ژمارەیەک بریندار لە نەخۆشخانەکاندا تاوەکو ئێستا ماونەتەوە و چارەسەر وەردەگرن بەتایبەت ئەو کەسانەی شکاوییان هەیە پێویستیان بەوەیە ماوەی نزیکەی دوو هەفتە لە نەخۆشخانە بمێننەوە”.

باسی لەوەشکرد، “لە رۆژی یەکەمی جەژنی رەمەزاندا ژمارەیەکی زۆر رووداوی هاتوچۆ روویانداوە و سێ کەس گیانیان لەدەستداوە”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەبدوڵا حاجی مەحمود: سوپاسی خۆراگرانەی خەڵكی كوردستان دەكەین لە بەرامبەر قەیرانی دارایی سەریان نەوی نەكرد

وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “سوپاسی خۆراگرانەی خەڵكی كوردستان دەكەین لە بەرامبەر قەیرانی…
Total
0
Share