بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری نمەباران هەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان نیمچەهەور و لە هەندێک ناوچە پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک وە ئەگەری کەمێک نمەباران هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان.
دەشڵێت، ئەمڕۆ پلەی گەرمی بە (1-2)پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ نزمدەبێتەوە.
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە کەشناسیی هەرێم دەڵێت، سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 33 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 32 پلەى سیلیزى
دهۆک : 33 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 37پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 34 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 33 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 24 پلەى سیلیزى
سۆران : 33 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 38 پلەى سیلیزى