لە هەولێر منداڵێک نەشتەرگەریی دڵی بەهەڵە بۆکراوە و پزیشکەکان هەڕەشەیان لە دایکی کردووە

لە نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ لە هەولێر، بەر لە سێ ساڵ منداڵێک نەشتەرگەریی دڵی بۆکراوە، باوکی منداڵەکە دەڵێت، “نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوو نەبووە و هەڕەشەشمان لێکراوە”.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، “لە نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ لە هەولێر لەلایەن پزیشکانی کورد و هیندی “نەشتەرگەریی پڕکردنەوەی دڵ” بۆ منداڵەکەم کراوە، بەڵام نەشتەرگەرییەکەی بە هەڵە بۆکراوە، نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوو نەبووە”

بەپیی وتەی باوکی ئەو منداڵە، “دوای نەشتەرگەرییەکەش لەلایەن پزیشکەکانەوە هەڵەی نەشتەرگەرییەکە بە ئێمە ڕانەگەیەندرا، هەڕەشە لە دایکی منداڵەکە کراوە لەلایەن پزیشکەکانەوە، دواتر پەلاماری منداڵەکەمیان داوە و لێیانداوە”.

باوکی ئەو منداڵە دەڵێت، لەکاتێکدا داوای ڕوونکردنەوەیان کردووە لە پزیشکەکان پێیانوتوون کە بڕۆن سکاڵا تۆماربکەن لای هەر کەس و شوێنێک دەیانەوێت، وتی، “بۆچی حکومەت لەسەر سوکایەتیکردن بە دایک و باوک و کەسوکاری نەخۆش بێدەنگە؟”.

ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، “لە ساڵی 2019وە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە سکاڵامان لەسەر تۆمارکراوە کە سوکایەتییمان بە نەخۆشخانە و پزیشکەکان کردووە، بەڵام دادگا دۆسیەکەی بەو جۆرە یەکلاییکردەوە کە ئێمە هیچ سوکایەتییەکمان نەکردووە بە نەخۆشخانە و پزیشکەکان”.

باوکی منداڵەکە دەڵێت، “پزیشکەکان پێماندەڵێن سکاڵاکەتان بکشێننەوە ئێمە هیچ داوایەکمان لێتان نییە، ئەگەر ئەوان تۆمەتبارنین بۆچی نایەنە دادگا، داوادەکەین دادگا ئەو دۆسییەیە جارێکی دیکە زیندووبکاتەوە و بەدواداچوونی بۆ بکات”.

ئاماژەی بەوەکردووە، تێچووی نەشتەرگەرییەکە ىری چوار ملیۆن دینار بووە، “لەوکاتەدا ئەو بڕە پارەیەم نەبووە و ناچاربووم لە ڕێگەی خێرخوازییەوە دابینیبکەم، بەڵام دوای پێنج ڕۆژ بە دایکی منداڵەکەمیان وتووە نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوو نەبووە و بە باوکی منداڵەکەت مەڵێ”.

بابەتی پێشتر

دەنگی بایكۆتكردنی بەرهەمی توركی گەیشتە بەغداد

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح: بەنزینی 690 و 800 دیناریی سلێمانی شیاون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر: وەک جلوبەرگی لەنگە جلی نەشتەرگەری لەبەردەم نەخۆشخانەی رزگاری دەفرۆشرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لەبەردەم نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر جلوبەرگی نەشتەرگەری دەفرۆشرێت و وەزیری تەندروستیش ئاگادارە. عەباس…
Total
0
Share