پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌ سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت

پرۆژەیەکی کارەبا لە سلێمانی بە بڕی نزیکەی 190 ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێت، بڕیارە لەماوەی 75 رۆژدا تەواوبکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌با به‌بڕی نزيكەى 190 ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له ‌سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت.

باس لەوەش دەکات، پرۆژه‌كه‌ چەند بڕگەیەک لە خۆدەگرێت کە بریتیین‌ له‌ راکێشانى کارەبا و دانانى محاویلەیه‌ک بۆ گوندى سەردارئاوا، دەرکردنى فیدەرێکى نوێى یارمەتیدەر بۆ فیدەرى 292ى وێستگەى گۆڕینى کارەباى نیشتمان، لە سنوورى بەڕێوەبەرایەتیى دابەشکردنى کارەباى رۆژئاوا.

‌بەپێی راگەیەندراوەکە، کۆى گشتیى بودجه‌ی پرۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ 189 ملیۆن و 396 هەزار دینار، له‌لایه‌ن كۆمپانیای زۆیا جێبه‌جێده‌كرێت و بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی 75 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واو ببن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم و هێزەکانی کۆماندۆ ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشیان لە کەرکوک ئەنجام دا

بەڕێوبەرایەتیی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هاوبەشی هێزەکانی کۆماندۆ، ئۆپراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان لە رۆژهەڵاتی کەرکوک ئەنجام دا. دەزگای ئاسایشی…
Total
0
Share