چوار شاخەوان لە رووداوەکەی قەرەداغ گیانیان لەدەستداوە

ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەلایەن تیمەکانیانەوە چوار تەرم لە رووداوەکەی قەرەداغ دۆزراونەتەوە کە سەرجەمیان ئەندامی گرووپێکی شاخەوانی بوون و لافاو بردوونی.

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، کۆی گشتی ئەندامانی گرووپە شاخەوانییەکە 12 کەس بوون و چواریان خنکاون و تەرمەکانیان دۆزراونەتەوە و ئەوانی دیکە سەلامەتن.

پێشتر، رەئوف کەمال، قائیمقامی قەرەداغ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، گروپێکی شاخەوانی سلێمانی هاتوون بۆ گوندی ئاوەسپی لە ناحیەی سێوسێنان و بەهۆیەوە بەشێکیان لافاو بردوونی.

رەئوف کەمال ئاماژەی بەوەشدا، ئەو گروپە کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی زریانی بەهێزی بارانبارین و کەشوهەواوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان هاتوونەتە سنوورەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان: هەوڵەکانمان بۆ بەجینۆساید ناساندنی ئەنفال بەردەوامن

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم، رایگەیاند، ” لە هەوڵەکانمان بۆ بەجینۆساید ناساندنی ئەنفال بەردەوامین”. وەزارەتی كاروباری شەهیدان…
زیاتر ببینە

ئارام هادی: نیشاندانی سلێمانی وەک شارێکی ناسەقامگیر هەوڵێکە بۆ تۆڵەکردنەوە لە ناسنامەی ڕەخنەگرانەی شارەکە بەرامبەر بە تاکڕەویی پارتی

ئارام هادی، ڕۆژنامەنووس و چالاکوان، نووسینێکی سەبارەت بە هەوڵی میدیاکانی پارتی بۆ ترساندنی خەڵکی شاری سلێمانی بڵاوکردەوە و…
Total
0
Share