باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، ماوەی چەند رۆژێکە و لەدوای بڵاوکردنەوەی بەیاننامە هاوبەشەکە رێوشوێنەکانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەستیانپێکردووە.
باسم عەوادی رایگەیاند، لەدوای بڵاوکردنەوەی بەیاننامە هاوبەشەکەی عێراق و ئەمریکا رێوشوێنی کشانەوەی هێزەکان دەستیانپێکردووە، دەیان سەربازی ئەمریکی لە سێ رۆژی رابردوودا لە بنکەی سەربازی دەیان سەرباز کشاونەتەوە و لە ئێستادا ئامادەکاریی دەکرێت بۆ کشانەوە لە یەکەی سێیەم.
ئاشکراشیکرد، تا 25 ی ئەیلولی ساڵی داهاتوو لەو شوێنانەی هەردوو لەسەری رێکەوتوون لە هەولێر و بەغداد هێزەکان دەمێننەوە، بەڵام بە گشتیی ئەرکەکانیان لە ماوەی ساڵێکدا کۆتایی دێت.
ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە، مەترسی ئەوە لە ئارادابوو کە خراپبوونی دۆخی لوبنان بکرێتە بیانوو بۆ مانەوەی ئەو هێزانە.