مالیكی دواخستنی هەڵبژاردن و پێكهێنانی حكومەتی فریاگوزاری ڕەتدەكاتەوە

سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا، پێكهێنانی حكومه‌تێكی فریاگوزاری ڕه‌تده‌كاتەوە و دەڵێت، پێویسته‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوەختەی په‌رله‌مان دوانه‌خرێت و لەكاتی خۆیدا ئه‌نجامبدرێت.

نوری مالیكی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “جه‌خت له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ی خۆی و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و دوانه‌خراو ده‌كه‌ینه‌وه‌، حكومه‌تی فریاگوزاریش ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، چونكه‌ واتای یاخیبوونە‌ له ‌دیموكراسی، هەروەها كه‌مكردنه‌وه‌ی خواستی گه‌لە، كه‌ سوورن له‌سه‌ر به‌شداریكردنی فراوان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا”.

مالیكی ئاماژەی بەوەشكردووە، “كۆمسیۆن به‌رده‌وامه‌ لە هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان كێشه‌ و ئاڵنگاریه‌كان تێپەڕێنێت”.

هەروەها سەرۆكی دەوڵەتی یاسا داواش له‌ هێزه‌ سیاسییه‌كان ده‌كات، خواستی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕەتبكەنەوە و حكومەتیش پلان و كاری جدی بكات بۆ دابینكردنی كه‌شێكی ئه‌منی، كه‌ پارێزگاری له‌ كاندید و ده‌نگده‌ران بكات و ڕێگه‌ له ‌ساخته‌كاری بگرێت.

بابەتی پێشتر

لیستی دابەشكردنی موچە گۆڕانكاریی تێداكرا

بابەتی دواتر

دیالۆگی لابردنی ماسكەكان.. 24مین فێستیڤاڵی گەلاوێژ دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلاسخارت و هادی عامری كۆبوونەوە

نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق لەگەڵ سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتحدا كۆبووەوە و دۆخی عێراقیان تاوتوێكرد. ئەمڕۆ پێنجشەممە جێنین پلاسخارت نوێنەری…
Total
0
Share