شاجوانی پێشووتری عێراق خۆی بۆ ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا کاندید دەکات

سارە عیدان شاجوانی پێشووتری عێراق خۆی بۆ ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا کاندید دەکات، کە بڕیارە ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

سارە عیدان شاجوانی ساڵی 2017 ی عێراق رایگەیاند، کاندیدی دیموکراتەکانە لەسەر ناوچەی 30 ی ویلایەتی کالیفۆرنیا دوای ئەوەی داواکاری خۆکاندیدکردنی پێشکەش بە لیژنەی هەڵبژاردنی فیدڕاڵی کردووە.

سارەی تەمەنی 33 ساڵ، سەرۆکی رێکخراوی هیومانیتی فۆرۆردە، کە ئەرکی دروستکردنی پەیوەندییە لەنێوان مسوڵمانان و جولەکەدا و جگە لەوەش چالاکوانی بواری مافەکانی مرۆڤە.

ئەو کچە عێراقییە بەڵێنی داوە پۆستەکەی بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەبارەی یەکسانی نێوان هەردوو رەگەز و پاراستنی مافی پەنابەران بەکاربهێنێت.

 

بابەتی پێشتر

ئەمشەو پرۆژە یاسای بودجە تێدەپەڕێندرێت

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری بە رێڕەوە دروستەكەدا هەنگاو دەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share