فەرمانبەران لە دوامۆڵەتی گەڕاندنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی ئاگاداردەکرێنەوە

تەندروستیی گەرمیان، رایدەگەیەنێت، “سبەی دوامۆڵەتی گەڕاندنەوەی فۆڕمی وەرگتنی زەوییە”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی، نەخۆشخانە، مەڵبەند، سەنتەر و بنکە تەندروستییەکان دەکەینەوە کە سبەی یەکشەممە دوامۆڵەتە بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی بۆ فەرمانبەران”.

دەشڵێت، “رۆژی دووشەمە سەرجەم فۆڕمەکان رەوانەی وەزارەت دەکرێن، بۆیە تکایە سبەی پێش کۆتایی هاتنی دەوامی فەرمی، فۆرمەکان بگەیەننە بەشی یاسا لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان”.

بابەتی پێشتر

زۆرترین باران لە كوێ باریوە؟

بابەتی دواتر

دووانەن و ساڵانە لەگەڵ خستنەبازاڕی ئایفۆنی نوێ ئەم جۆرە وێنەیە بڵاودەکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share